پەرلەمانی کوردستان دەست بە دانیشتنەکانی دەکاتەوە
له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له دانیشتنی (كردنه‌وه‌ی خولی پایزه)ى ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌مه رێككه‌وتی 1ی 9ی 2019، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان/ پشت به‌ستن به حوكمی بڕگه‌ى یه‌كه‌م له مادده‌ى حه‌وت و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له ماده‌ی (هه‌ژده) په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی (كردنه‌وه‌ی خولی پایزه)ى ئاسایى ساڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، له كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆى رۆژی یه‌كشه‌ممه رێككه‌وتی 1ی 9ی 2019 . تكایه له‌كاتـی دیـاریكراودا ئاماده‌بن.