شاندی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی و مه‌سرور بارزانی ده‌كات

وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و وەزیری ناوخۆی عێراق، ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی نێوانیان ئاشكرا كرد و رای دەگەیەنن، ڕێككەوتن و هاوئاهەنگی لەزۆر بابەت دەكرێت لە داهاتوودا.

کەمێك لەمەوبەر، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، كۆبوونەوەیەكی باشمان كرد و باسی بەشی زۆری كێشەكانمان كرد، ئەو پرسانەی پێوەندی بە ناسنامە و پاسپۆڕت و كێشەی سنوور هەیە گفتوگۆی لەبارەوە كرا.

وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان گوتی، لە كۆبوونەوەكە بەدەنگەوە هاتن هەیە لە نێوان هەردوولا و سیاسەتی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وایە كە چارەسەری كێشەكان بكەین.

هاوكات یاسین یاسر لەو كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا ڕای گەیاند، گفتوگۆمان لەسەر كۆمەڵێك پرس كرد و پێویست بوو ئەو بابەتانە قسەی لەسەر بكرێت، بابەتی یەكەم كێشەی پاسپۆڕت بوو و لەگەڵ كێشەكانی فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی گفتوگۆمان كرد، لەگەڵ گرتنی ئەو كەسانەی لە دادگاكانی عێراق داوا كراون كە پێویستە بگیرێن.

وەزیری ناوخۆی عێراق گوتی، كۆبوونەوەكە ئەرێنی بوو، ئەوەیش هاوئاهەنگی زیاتر لە نێوان هەردوو وەزارەت دەكرێت و باسی ئەو 10 هەزار دینارەش كرا كە هاووڵاتییانی عێراق دێنە هەرێمی كوردستان و ئەوەیش بەمنزیكانە لادەبرێت.

یاسری ئاماژەشی بەوە کرد کە کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەبێت.

 

Back to top button