ئابڕوچونەکانی گەندەڵی لە عێراق .. جێبەجێکاران پۆستکانی دەوڵەت دەفڕۆشن
دۆسیهی گەندەڵی لە عێراق لە ئاڵۆزترین دۆسییەکانە لە ساڵی 2003 یەوە و لەدۆسیه تیرۆر مەترسیدارترە بەهۆی تێوەگلانی چەند کۆمەڵەلێك و ئەمەش کارەکەی قورستر کردووە لەسەر دەسەڵاتی جێبەجیکار و چەندین کەسی نێو ئەم دەسەڵاتە تومەتبار کراون بۆیە کاری کردووتە سەر شەقامی عێراقی و بەرپرسان چەندین بەڵێنیان پێ داون بۆ بنبڕکردنی گەندەڵ و گەندەڵکاران بەشێوەیەك کە بێ متمانەیی و گاڵتەجاری پێوە دیار بوو.
لەوەتەی سیستەمی سیاسی عێراق دامەزراوە پێش 15 ساڵ پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2005 چەند پڕۆژە یاسایەك بۆ دامەزراوە حکومیە جێبەجێکاریەکانی دەرکردووە لەمانەش فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی گشتی و دەستەی دەست پاکی و دیوانی چاودێری دارایی و ئەنجوومەنی باڵا بۆ بنبرکردنی گەندەڵی بەڵام تا ئێستا هیچ دۆسێیەکی گەندەڵی چارەسەر نەکراوە.
هەموو سێ شەممەیەك دانیشتنی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوەدەچێت و لە یەکی لە دانیشتنەکان سەرۆك وەزیرانی عێراق تۆمارێکی دەنگی بۆ یەکێك لە وەزیرەکانی ئاشکرا کرد و تیادا جەنابی وەزیر بەڕێوەبەرایەتیەکی سەر بە وەزارەتەکەی دەفڕۆشێتە سیاسیەکی بازرگان و لەم دانیشتنە تەنها سەرکۆنە کرا و هیچ لێپێچینەوەیەکی یاسایی لەگەڵی نەکرا.
سەرچاوە : العربیەنیت