سامان به‌رزنجی: ئه‌نجوومه‌نی راژه‌ پرسی دامه‌زراندنی خۆبه‌خشانی ته‌ندرووستی یه‌كلا ده‌كاته‌وه‌

دكتۆر سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌شی كرد و رایگه‌یاند، له‌ هه‌وڵداین چاره‌سه‌ری كێشه‌ی بینا و كه‌می ژماره‌ی پزیشك له‌ قه‌زا و ناحییه‌كان بكه‌ین.

سامان به‌رزنجی گوتیشی: به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندرووستی دهۆك هه‌وڵیداوه‌ پزیشك بۆ قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش دابین بكات، به‌ڵام به‌ گشتیی له‌ سنووری پارێزگای دهۆك گرفتی كه‌می ژماره‌ی پزیشك هه‌یه‌.

ئه‌مڕۆ وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌شی كرد و باسی له‌وه‌ش كرد، چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ كێشه‌كانی ته‌ندرووستی قه‌زاكه‌، درووستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌د قه‌ره‌وێڵه‌ییه‌. له‌ هه‌وڵداین بۆ درووستكردنی یه‌كه‌یه‌كی فراوانتری نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن.

له‌ باره‌ی خۆبه‌خشه‌كانی كه‌رتی ته‌ندرووستییه‌وه‌، سامان به‌رزنجی رایگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی راژه‌ رێككاری پێویست ده‌گرێته‌ به‌ر بۆ دامه‌زراندن و پرسی دامه‌زراندنی خۆبه‌خشانی بواری ته‌ندرووستیش له‌ لایه‌ن ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌وه‌ بڕیاری له‌ باره‌وه‌ ده‌درێت.

https://www.facebook.com/kurdistan24.official/videos/2948400128509674/?t=254

Back to top button