جەواد زەریف: كەی ئەمریكا رێزی رێككەوتنی نێوانمان گرت ئەوكات لەگەلیان كۆدەبینەوە

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەڕیف لە کۆنفراسێك دا لە کوالالمپوری پایتەختی مالیزیا گوتی ڕابەری ئێران چاوی بە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ ناکەوێت ئەگەر واشنتۆن تیرۆری ئابووری دژی هـاوڵاتیە ئێرانیەکان ڕانەگریت ؛

هەروەها گوتی ” تۆ دانوستاندن لەگەڵ تیرۆرستان ناکەیت و ئەگەر دانوستاندنت دەوێت دەبێ دەست بەرداری تیرۆر بیت ” وەك ئاماژەیەك بە هەڵگرتنی سزاکان و پێی وایە هەڵگرتنی سزا ئابووریەکانی ئەمریکا یارمەتی دەر دەبیت بۆ ڕزگار کردنی ڕێکەوتننامەی ناوەکی ئێران کە ئەمریکا تاك لایەنە مانگی نیسانی ساڵی 2018 لێی کشایەوە ؛

سەرچاوە : سکای نیوز

Back to top button