سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ کۆچی دوایی ئیبراهیم خەیات، ئەمینداری گشتی یەکێتی ئەدیبان و نووسەرانی عێراق، هاوخەمیی دەردەبڕێت و پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە.

 

لە پرسەنامەکەی سەرۆک بارزانی کە ئاراستەی یەکێتی ئەدیبان و نووسەرانی عێراق و خانەوادەی ئیبراهیم خەیاتی کردووە، هاتووە: “پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرجەم ئەدیبان و نووسەران و یەکێتیی ئەدیبان و نووسەرانی عێراق و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم”.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
بەڕێزان یەکێتیی ئەدیبان و نووسەرانی عێراق
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو کاک ئیبراهیم خەیات
بە داخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی شاعیر و نووسەر و ڕۆشنبیر، کاک (ئیبراهیم خەیات)، ئەمینداری گشتیی یەکێتیی ئەدیبان و نووسەرانی عێراقـم پێ گەیشت.
لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرجەم ئەدیبان و نووسەران و یەکێتیی ئەدیبان و نووسەرانی عێراق و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە گیانی کاک ئیبراهیم بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی ھەموولایەك بدات.

Back to top button