فڕۆكەكانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی چەكدارانی پەكەكەی بۆردوومانكرد بەهۆیەوە هاوڵاتیەكی سڤیل بریندار بوو

بەبیانووی بوونی بنكەو بارەگاكانی چەكدارانی پەكەكە لە ناوچە سنوریەكانی نێوان باكور و باشوری كوردستان, فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بەبەردەوامی بۆردوومانی ئەو ناوچانە دەكات ئەمرٍۆ جارێكی تر نزیك گوندی شێرانەی لە ناحیەی دێرەلوك  بۆردوومانكردووە.
بە پێی زانیاریەكانی دەزگای میدیایی خواكوڕك  كەمێك بەر لە ئێستا لە نزیك گوندی شێرانەی سەر بە ناحیەی دێرە لوك لە پارێزگای دهۆك, فڕۆكەكانی توركیا ئۆتۆمبێلێ:ی چەكدارانی پەكەكەی بۆردوومانكردووە, لە ئاكامدا هاوڵاتیەكی سڤیل بریندار بوو.
سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی ئامێدی بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاند, كەمێك بەر لە ئێستا بریندارێك گەیێندرایە نەخۆشخانەی ئامێدی كە بە هۆی بەركەوتنی پارچەی بۆردوومانی فڕۆكەكانی توركیا بریندار بووە, لە ئێستادا تەندروستی جێگیرە.
Back to top button