بەشیر حەداد: بەپەلە نوسراوێك ئاراستەی عادل عەبدولمەهدی دەكات

لەگەل ئەوەی  چەند جارێك حكومەتی عێراق بەڵێنی پێدانی پارەی جوتیارانی هەرێمی كوردستانی دەركرد ووە تا ئێستا پارەكە خەرج نەكراوە, جێگری  سەرۆكی پەرلەمانی عێراقیش رایدەگەیەنێت, كە بۆ ئەم مەبستەەی نوسراوێكی بەپەلەم ئاراستەی سەرۆك وەزیران كردووە.

بە پێی نوسراوێك كە واژۆی  بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراقی بەسەرەوەیە  داوای لە عادل عەبدولمەهدی دەكات كە پارەی  گەنمی جوتیاران و قەرەبووكردنەوەی زیانپێگەیشتووانی جووتیاران و خەڵكی هەرێمی كوردستانە لە قەرەبووی زیانی لافاو و ئاگركەوتنەوەكان لە دەغڵودانیان بكاتەوە.
نووسراوە فەرمیەكە دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە بە ژمارە 296 لە ڕۆژی 27ی ئەم مانگەدا، واتە بەر لە دوو ڕۆژ ئاراستەی سەرۆك وەزیران كراوە، تیایدا بە ئیمزای جێگری سەرۆكی پەرلەمان دووپات لەسەر پێویستی هەرچی زوو خەرجكردنی پارە و قەرەبووی جووتیاران و زیانمەندبووانی لافاو و ئاگركەوتنەوەكان كراوە.

Back to top button