سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەی خۆی ئاراستەی کەس و کاری ئیبراهیم خەیات دەکات

لە پەیامێکی هاوخەمیدا ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەی خۆی ئاراستەی کەس و کار و هەڤاڵانی سکرتێری گشتی یەکێتی نووسەرانی عێراق دەکات.
لەم پەیامەدا نێچیرڤان بارزانی وێڕای هیوای سەبووری بۆ کەس و کاری ئیبراهیم خەیات ، پرسەی خۆشی ئاڕاستەی ئەدیبان و نووسەرانی عێراق دەکات و لە خوای مەزن داوای شادبوون بە هەشتی بەرین بۆ ئیبراهیم خەیات دەخوازێت .