خانەی بێسەرپەڕشتانی سلێمانی بۆتە شوێنی ئازاردانی کچان
بەڕێوبەری سەنتەری بەرگری لە مافەکانی منداڵانی کوردستان بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا دەکات ، خانەی بێسەرپەڕشتانی سلێمانی بۆتە شوێنێک بۆ سووکایەتی پێکردن بە مناڵان بە تایبەت بە کچان ، واتە زۆر لە کچانی کەم تەمەن دەکرێت هاوسەرگیری بکەن و گووشاریش بۆ کوڕەکان دێنن خانەکە جێ بهێڵن .
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کامەران لەتیف بەرێوەبەری سەنتەری بەرگری لە مافەکانی منداڵانی کوردستان بە ئاشکرا دەڵێت ئەم خانە لە جیات گەڕانەوەی هێزو توانا و ڕاهێنانی کەسایەتی منداڵان ، بۆتە خانەی ئیهانە کردن و شکاندنی کەرامەتی بەرەیەکی داهاتووکە پێیان دەگوترێت مناڵانی بێسەرپەرشت .
وەک باسی دەکات منداڵەکان خۆیان گازەندەیان گەیاندۆتە شوێنی مەبەست ، بە جۆرێک کە ئەشکەنجەیان داوون بۆ ئەوەی خانەکە جێ بهێڵن .
کچەکان ڕایانگەیاندووە ، هانمان دەدەن بە زۆر شوو بکەیین و خانەکە جێبێڵین .
کامەران لەتیف لە کۆتاییدا دەڵێت بەداخەوە ئەرکی ئەم خانە پێچەوانە بۆتەوە بەجۆڕیک کە تۆقێنەرە بۆ ئەو کەسانەی کە بەبێهیوای بیانەوێت ڕوو لە وێ بکەن