هاتووچۆ بە تونێلی دەربەندیخاندا ئاسایی دەبێتەوە
لە دووای تێپەڕبوونی دوو هەفتە ، هات و چوو بە تونێلی دەربەندیخاندا بۆ شۆفێران ئاسایی دەبێتەوە
بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخان ، رائید ڕێژەن بورهان لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان دەڵێت نۆژەن کردنەوەی تونێلەکە کۆتایی پێهاتووە ، ئیتر شۆفێران لەو بێزارکەریەی جاران ڕزگاریان دەبێت و نۆژەنکردنەوەکە بە باشی کراوە .
وەک رائید ڕێژەن گووتی ، بڕیارە سبەی هەینی کاتژمێر ١٢ ی نیوەڕۆ بەربەستی تونێلەکە هەڵگیرێت و هاتووچۆ تەیدا ئاسایی بێتەوە.
لە کۆتایشدا دەڵێت سەرەڕای ئاسایی بوونەوەی هاتوو چۆ ٢٠٠ مەترێک لە نزیک هەورازی تونێلەکە کە دەکەوێتە ڕێگەی گوندی قاشتی قیرتاوکردنی ماوە، بەڵام ئەوە نابێتە گرفت بۆ هاتوو چۆ .
بۆ خێرایی کردنەوەی تونێلەکەش هۆکاری بۆ ئەوە گێڕاوەتەوە لە ماوەی دوو هەفتەی داخرانی تونێلەکە، بە هۆی هەورازی شوێنەکە ٥٠٠ حاڵەتی پەک کەوتنی ئۆتۆمبێل تۆمار کراوە ، بۆیەش ڕاوەستانی زیاتر دەبێتە مایەی پەرۆشی بۆ هاووڵاتیان