لە هەولێر هۆتێل و چێشتخانەکان دەبێت پاشماوەکان بە پێی شوێنی دیاری کراو فڕێ بدەن .

 

ئاگاداری فەرمی دراوەتە هۆتێل و چێشتخانەکان کە دەبێت پاشماوەکان بە پێی شوێنی دیاری کراو فڕێ بدرێن .

شکوور عەزیز، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی چێشتخانە و میوانخانەکانی هەولێر بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، هۆتێل و چێشخانەکان یەکەم قۆناغی دەستپێک دەبن بۆ بە یاسایی کردنی چۆنیەتی فڕێدانی زبڵ و خاشاک و جیاکردنەوەیان لە شووشە و پلاستیک ، هەربۆیەش خاوەنکارەکان بە فەرمی ئاگادار کراونەتەوە .  ‌.

 

بە پێی زنیاریەکان  لە سەدان تۆن فڕێ دانی ڕۆژانەی پلاستیک لە هەرێمی کوردستان تەنیا ١٠  لە سەتی بۆ دووبارە نوێ بوونەوە بەکار دێتەوە  واتە ( ریسایکلین ) دەکرێتەوە ، هەر بۆیەش بە پێی یاساکانی ژینگە پارێزی جیهانی و هەروەها سەرچاوەیەکیش بۆ داهاتی کوردستان هەنگاونان بەرەو بەخۆماڵی کردنی هەندێک پیشەی سەرەتایی ،  حکومەت ئەم بڕیارەی داوە .

Back to top button