وەزارەتی كارەبا روونكردنەوەیەك دەدات
خواكوڕك
وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە كارەبا لەسەر هاوڵاتیانی كوردستان نابرێت و هیچ بریارێكی لەو شێوەیە نیە، دەلێت ھیچ بڕیارێکیان نییە تا بەھۆی کەڵەکەبونی قەرزی کارەباوە، کارەبای نیشتیمانی لەھاوڵاتیان ببڕن.
محمەد هەورامی گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە نرخی كارەبا لەسەر فەرمانگە حكومیەكان زیاتر دەكەین ، بەرنامەی نوێشمان هەیە بۆ ئەوەی فەرمانگەكانی حكومەت نەتوانن بە هەوەستی خۆیان کارەبا بەکاربھێنن”.
لەلایەکی تریشەوە گوتەبێژەكەی وەزارەتی كارەبا دەلێت، ھاوڵاتیانی دڵنیادەكەینەوە، کەوەزارەتەکەیان ھیچ بڕیارێکی لەو جۆرەی نییەو بەھۆی کەڵەکەبونی قەرزی کارەباشەوە، کارەبای ھیچ ھاوڵاتییەک نابڕدرێت كە پێشتر بەرێوەبەری كارەبای هەولێری گوتبووی قەرزی كارەبا بگاتە دوو ملیۆن كارەباكەیان دەبڕین.
گوتەبێژەكەی وەزارەتی كارەبا گوتیشی ھاوڵاتیان و حکومەت و کەرتی تایبەت، زیاتر لە ٣٥٠ ملیار دینار قەرزاری وەزارەتی کارەبان، مانگ لەدوای مانگیش قەرزەکە زیاتر دەبێت بەتایبەتی لەلای ھاوڵاتیان کەزۆربەیان توانای ئەوەیان نییە پارەی کارەبا بدەن، ڕونیشیکردەوە، ئامارێکی وردیان لەبەردەستدا نییە کەجیای بکەنەوە چەند قەرزیان لای ھاوڵاتیان و حکومەت و کەرتی تایبەتە، بەڵام بەھەمویان زیاتر لە ٣٥٠ ملیار دینار قەرزاری وەزارەتی کارەبان.