كەشناسی پلەكانی گەرما ئهمڕۆ و سبهى شارهكانى كوردستانى بڵاو كردەوە
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان لەنێوان ساماڵ بۆ پەڵە هەور دەبێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی، لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، لە ههولێر بەرزترین پلەی گەرما 43 پلە دەبێت و نزمترین 31 پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین 40 پلە و نزمترین 28 پلە دەبێت، هەروەها لە دهۆك بەرزترین 41 پلە و نزمترین 28 پلە دەبێت، لە كهركوك بەرزترین پلە 46 پلهی سهدی و نزترین 30 پلە دەبێت.
هەروەها سبەی شەممە، بەرزترین پلەی گەرما لە ههولێر 40 پلە دەبێت و نزمترین 32 پلە دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە سلێمانی 40 پلە دەبێت و نزمترین 29 پلە دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە دهۆك 38 پلە دەبێت و نزمترین 29 پلە دەبێت، هەروەها بەرزترین پلەی گەرما لە كەركوك 43 پلە دەبێت و نزمترین 31 پلە دەبێت.