لاهور جه‌نگی كۆنتڕۆڵی ئینتەرنێتی سلێمانی دەكات

لاهور جەنگی كۆمپانیایەكی تایبەت بە گواستنەوەی هێڵی ئینتەرنێت دادەمەزرێنێت و رێگە بە هیچ كۆمپانیایەكی دیكە نادات لەشاری سلێمانی كار بكەن.

بەپێی زانیارییەكانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك)، لاهور جەنگی لەشاری سلێمانی مافیایانە سەرقاڵی كۆكردنەوەی پارەیە لە خاوەنكار و سەرمایەدارانی شاری سلێمانی، لەهەمانكاتیشدا لەڕێگەی دامەزراندنی کۆمپانیای (ئای کیو)ی ئینته‌رنێتی لاهور جه‌نگی، قۆرخکاری کردووه‌ و رێگه‌نادات کۆمپانیاکانی تری ئینته‌رنێت له‌ سلێمانی کاربکه‌ن.

زانیارییەكانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك) باس لەوەش دەكەن، سەرەڕای ئەوەی ئەو كۆمپانیایانە لەلایەن وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێم و عێراقیشەوە رێگەیان پێدراوە لەشاری سلێمانی كار بكەن، بەڵام ناوبراو رەتیكردۆتەوە جگە لە كۆمپانیاكەی هیچ كۆمپانیایەكی دیكە كار لەسەر هێڵی ئینتەرنێت بكات.

Back to top button