ئێران لە سێ یەم تاقیکردنەوە مووشەکیەکەی شکستی هێنا و سەکۆی هاوێشتنی مووشەك تەقیەوە

بەرپرسێکی ئێرانی گوتی مووشەکێك تەقیەوە لەسەر سەکۆی هاوێشتنی لە ناوەندی فەلەك ناسی خومەینی پێش هاوێشتنی و ئەمەش سێیەم تاقێکردنەوەی مووشەکی شکست خواردووە کە ئەم ساڵ تووشی تاران ببێت و ئەم ڕووداوە لە ئەنجامی گرفتێکی هونەری بوو بەڵام زانایانی ئێمە کار دەکەن بۆ چارەسەری گرفتەکە.

وەزیری بەرگری ئێران ئەمیر حاتەمی ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند وڵاتەکەی بەنیازە بەم زووانە تاقیکردنەوەی ناردنی مانگێکی دەستکرد بۆ ئاسمان ئەنجام بدات و لەلای خۆیەوە ئەمریکا تاران تومەتبار دەکات بە بەکارهێنانی پرۆگرامی مانگە دەستکردەکان وەك هەوڵێك بۆ پەرەپێدان و پێشخستنی چەکە ناوەکیەکان و ئەم تومەتەش لەلایەن ئێرانەوە ڕەتکرایەوە.

سەرچاوە : العربیە نیت

 

Back to top button