10 ساڵ زستان دەبێت .. بەهۆی هەر جەنگێکی ئەتۆمی نێوان ئەمریکا و ڕوسیا
ئەگەر جەنگی ناوەکی نێوان ویلایەتە یەکگرتوەکان و ڕوسیا هەڵگیرسێ ئەوە دەرئەنجام گۆی زەوی نوقمی زستانێکی ناوەکی بۆ ماوەی 10 ساڵ دەبێتەوە و لەوانەیە نزیکەی 147 ملیۆن تەن لە تەنی ڕەش لە ئاسماندا بڵاوبێتەوە بۆ هۆی ئەو ئاگرانەی لە تەقینەوە ناوەکیەکان ڕوودەدەن و بەم شێوەیەش هەموو جیهان بە هەورێکی ڕەش دادەپۆشرێ لە ماوەی چەند هەفتەیەك ؛
ئەم هەورە ڕەشانە وا دەکەن تیشکی خۆر نەگاتە زەوی و دەبێتە هۆی نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما بە نزیکەی 9 پلەی سیلیزی و زانایان پێیان وایە 7 ساڵی پێویستە تا ئەو تەنیە ڕەشە لە ئاسمان نەمینێت و 3 ساڵی دیکەش بۆ گەیشتنی تیشکی خۆر دووبارە بۆ زەوی ؛
سەرچاوە ؛ العربیە نیت