گۆڕێکی تری بە کۆمەڵ لە شنگال دۆزرایەوە
گۆڕێکی تری بە کۆمەڵی ئێزدیەکانی شنگال کە لە لایەن چەکدارانی ڕێکخراوی داعشەوە گولە باران کراوبوون دۆزرایەوە .


گۆڕەکە کە نزیک بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی شنگالەو ەو ژمارەیک روفات لە خۆ دەگرێت کە تا ئێستا ڕوون نییە چەند کەسن ، بەڵام زانیاریە سەرەتاییەکان دەڵێن لە نێوان ٦ بۆ ١٠ هاووڵاتی ئێزدی دەبن .
تا ئیستا لە شنگال چووار گۆڕی بە کۆمەڵی گەورە و ٨٤ گۆڕی چەند کەسی دۆزراوەتەوە کە سەرجەمیان نزیکەی ٢٠٠ روفاتیان لە ناو دابووە .