داهاتی شارە شیعە نشینەكانی عێراق لە بودجەی عێراق نیە

خواكورك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە داهاتی ساڵانەی زیارەتە شیعیەكان بۆ كەربلاو نەجەف كە دوو ملیار دۆلار دەخەملێنرێت، دانەنراوە لە بودجەی ساڵانەی عێراق.
 
سەرچاوەیەكی سیاسی لە پەرلەمانی عێراق بە خواكوڕكی راگەیاند ساڵانە هەر شیعەیەك دەرەوەی عێراق بێتە ناو عێراق نزیكەی 40 دۆلاری لێدەستێنرێت بۆ زیارەتی كەربڵاو و نەجەف، بەڵام لەو داهاتە تەنها بەبڕگەیەكیش باسی داهاتی دەروازەكان ناوچە شیعەنشینەكان نەكراوە،
 
ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر راپۆرتێكی كەناڵی عەرەبیە لەسەر نەوتی عێراق ئەوەی ئاشكرا كردبوو كە بیرەنەوتیەكانی عێراق لە ناوچەی بەسرا و نەجەف و كەربەڵا ناوچەكانی تری عێراق، دابەش بوونە بەسەر بنەماڵە و مەرجەعیە ئاینیەكان و سیاسیەكان.
Back to top button