هایکوماس : بەریتانیا لە کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەردا بەبێ ڕێکەوتن لە یەکێتی ئەورووپا جیا دەبێتەوە
هایکوماس ، وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا ، لە هێلسینکی ، پایتەختی فینلەندا گووتی ، ئاڵمانیا بڕوای وایە بەریتانیا ١٣ی ئۆکتۆبەر بێ ئەوەی لە گەڵ یەکێتی ئەورووپا بگاتە ئەنجامێکی کۆتایی لە ئەورووپا جیا دەبێتەوە .
بە پێی هەواڵی ڕۆیتەرز ، هایکوماس رۆژی هەینی بە رۆژنامە نووسانی ڕاگەیاندووە لەو باوەڕەدانیم بۆ جارێکی تر کۆبوونەوە بکەیین سەبارەت بە ڕێگری لە دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەورووپا .