ئاڵمانیا ڕەشنووسی بڕیارنامەی ئیدلب دەداتە ئەنجوومەنی ئاسایش
ئاڵمانیا ، بەلجیکا و کوێت ڕشنووسێکی بڕیارنامەی هاوبەش سەبارەت بە پێشڕەوی هێزەکانی سوپای سووریا بەرەوە ئیدلب دەدەنە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ، لەم بڕیارنامە داوا کراوە بە زوویی ئاگربەست ڕابگەێندرێت .
هێزەکانی سوپای سووریا بە هاوئاهەنگی و پشتیوانی هێزی ئاسمانی ڕووسیا لە مانگی ئاوریلی ئەمساڵدا هێرشیان کردە سەر ئیدلب . لە دووای ئەم هێرشانەوە ناوچەکانی خان شێخون کەوتە دەستی ئەم هێزانەو ژیانی خەڵکی سڤیلیش کەوتۆتە کێشەی تایبەتەوە .
هەر لەم بارەوە ڕەشنووسی بڕیارنامەیەک ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایش کراوە ، ڕادیۆ فەڕەنسا رۆژی هەینی پشت ڕاستی کردەوە ئەم ڕەشنووسە بە هاوبەشی سێ وڵاتی ئاڵمانیا م بەلجیکا و کوێت ڕادەستی ئەنجومەنی ئاسایش کراوە .