گوتەبێژی حكومەت: هەولێر و بەغدا بڕیاریانداوە كێشەكانیان سفر بكەنەوە


دوای ئەوەی هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق بڕیاریاندا كە پەیوەندیەكانیان ئاسای بكەنەوەو كێشەكانیان چارەسەر بكەن, گوتەبێژی حكومەت رایدەگەیەنێت:” حكومەتی هەرێم وعێراق بڕیاری سفركردنی كێشەكانیانداوە”.
جووتیار عادل گوتەبێژی حكوومەت بە میدیاكانی راگەیاند:” سەرۆك وەزیرانی هەرێم و عێراق لەسەر هێلن بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بڕیاریانداوە كێشەكان سفر بكرێنەوە, راستە لە پرسی بودجەدا گرێكوێرەی زۆر هەبووە بەڵام توانراوە بەشی زۆریان بكرێتەوە.
وتەبێژی حكومەت گوتیشی:” بودجە ئاڵۆزترین پرسی نێوان هەولێر و بەغدایە، ئەویش بەهۆی ئەو هەموو وردەكارییانەی لەخۆی گرتووە:.
Back to top button