ئەگەر هه‌موو بەیانیان یەك مۆز بخۆیت ‌چی دەبێت؟

مۆز وەك یەكێك لە میوە بەتامەكان دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و پرۆتین و ڤیتامین و تەواوی پێكهاتە بەسوودەكان ،بۆ ئەوەی تەندروستیت باش بێت ڕۆژانە یەك مۆز بخۆ.

شارەزای بواری خۆراك (داریل جیوفر ) لەڕێی یابەتێكی پزیشكیەوە كە لە ماڵپەری یاسەمین بڵاوی كردۆتەوە ئەوەی ئاشكرا كردوە ” لەگەڵ ئەوەی مۆز بڕێكی باش پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم و شەكر بە جەستە دەبەخشێت بەڵام هەڵبژاردەیەكی گونجاو نیە بۆ خواردنی بەیانیان و بەشێكی زۆریش لەوەی گەڕاندۆتەوە بۆ ئەوەی كاتێك لە بەیانیاندا مۆزێك بخورێت ئەوە ئەو بڕە شەكر و پێكهاتە ترشەڵۆكەی لەناو مۆزدا هەیە كاتێك لەگەدەدا هەرس دەبێت  وادەكات مرۆڤ زوو هەست بە برسێتی و ماندووبوون بكات و بەوەش زوو قەڵەو دەبیت و بەیانیان كەسێكی چالاك نابیت ”

ئەم پسپۆڕەی بواری خۆراك ڕێنمووی دەكات بەیانیان پلقلە یان كەرەی عەلی بابا و سەوزە بخورێت بۆ ئەوەی كێش زیاد نەكات و ڕۆژێكی چالاك  بەسەر ببەیت ، لە هەمان كاتدا دەتوانیت هەركاتێك ئارەزووی خواردنی مۆزت كرد بیخۆیت بەڵام جگە لە بەیانیان .

Back to top button