به‌رپرسێكی ئه‌مریكا باڵه ناكۆكه‌كانی یه‌كێتی كۆده‌كاته‌وه
خواكوڕك
مه‌كگۆڕك هه‌ردوو باڵی ناكۆكی یه‌كێتی (ناوه‌ندی بڕیار و باڵی ده‌سترۆیشتوو) به‌یه‌كه‌وه كۆده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، “یەكگرتوویی و یەكڕیزیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ كوردستانێكی بەهێزتر و لەنێوبردنی داعش گرنگە”.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 4/12/2016 برێت مەكگۆرك، نوێنەری تایبەتی باراك ئۆباما لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش له تویتێكدا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، وێنه‌ی خۆی لەگەڵ كۆسرەت رەسوڵ، جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتی و پاڤێڵ تاڵەبانی، كوڕی گەورەی مام جەلال بڵاوكردۆته‌وه.
لە تویته‌كه‌دا مەكگۆرك رایگەیاندووە “ئەمڕۆ لەگەڵ پاڤێڵ تاڵەبانی و كۆسرەت رەسوڵ لە سلێمانی. یەكگرتوویی و یەكڕیزیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ كوردستانێكی بەهێزتر و لەنێوبردنی داعش گرنگە”.