کۆبوونەوەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق دەستپێدەکەنەوە

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عێراق رایدەگەیێنێت، بەمنزیکانە کۆبوونەوەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق دەستپێدەکەنەوە.

لیوا تەحسین خەفاجی گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، هەردوو وەزارەت پلانی خۆیان پێشکەشکردووە، ئێستا ئامادەکاری تەکنیکی دەکرێت بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکان، هاوکات هەردوو وەزارەتیش لە پەیوەندی و هاوئاهەنگییەکانیان بەردەوامن.

لەبارەی سەردانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەغدا، لیوا تەحسین خەفاجی جەختی لەوەکردەوە، تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەك بۆ ئەو سەردانە دیاری نەکراوە، بەڵام هەرکاتێك ئەو شاندە سەردانی بەغدا بکات وەزارەتی بەرگری عێراق پێشوازی لێدەکات.

Back to top button