حكومەت: كار لەسەر پڕۆژە یاسای چاكسازی دەكات بڕیارە بەو نزیكانە بینێرێـتەوە پەرلەمان

دوای ئەوەی پڕۆژە یاسای چاكسازی  لە كابینەی پێشوی حكومە تلە پەرلەمان گەڕێندرایەوە حكومەتی , لە  ئێستادا كار لەسەر ئەوە دەكرێت پڕۆژەكە لە پەرلەمان بكرێتە یاسا بۆ ئەم مەبەستە پەرلەمان و حكومەت لێژنەیەكی هاوبەشیان پێكهێناوە, بۆ پێدا چوونەوە بە پڕۆژە  ناردنی بۆ پەرلەمان
محەمەد سەعدەدین، ئەندامی لێژنەی پێداچوونەوە بە پرۆژەیاسای چاكسازی لەوبارەیەوە  راگەیاندووە، ئێستا حكومەت كار لەسەر پڕۆژەكە دەكات و نارودوویەتی بۆ وەزارەتەكان تا تێبینی  و پێنشیاری خۆیان لە بارەوە بەرز بكەنەوە,
هروەها ئەو ئەندامەی لێژنەی پێداچوونەوە بە پرۆژەیاسای چاكسازی  گوتیشی:”  حكومەت دوای وەرگرتنی تێبینی و پێشنیارەكانی وەزارەتەكان لە زووترین كات پڕۆژەكە دەنێرێتە پەرلەمان.
پرۆژە یاسای چاكسازی  لەلایەن حكوومەتی ھەرێمی كوردستانەوە ئامادەكراوە. لە خولی پێشووی پەرلەمان بەھۆی ململانێی لایەنە سیاسییەكان نەتوانرا پەسەند بكرێت و لەم خولەدا، سەرجەم لایەنە سیاسییەكان  لەگەڵ پەسەندكردنی پرۆژەكەی حكوومەتن.
Back to top button