ئەردۆگان: چاومان لەیەك بست خاكی وڵاتانی دراوسێ نیە

 
لەگەڵ ئەوەی توركیا لە باشور و رۆژئاوای كوردستان بە بیانووی بوونی پێگەو بنكەو بارەگاكانی چەكدارانی پەكەكە سنوری بەزاندووە, بەبەردەوامی تۆببارانی ناوچە سنوریەكان دەكات بەڵام سەرۆك كۆماری توركیا رایدەگەیەنێت، كە وڵاتەكەی چاوی لە داگیركردنی وڵاتانی دراوسێ نییە.
رەجەب تەییب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا لە وتارێكدا، لە ئاهەنگی (جەژنی سەركەوتن)، رایگەیاندووە، بە مەبەستی پاراستنی سنورەكانی توركیا سوپای توركیا چووەتە عەفرین, ئەگینا عەفرین شارێكی سوریایەو چاومان لە داگیركردنی نیە.
ئەردۆگان گوتیشی: رێگا نادەین لە نێو خاكی هیچ وڵاتێك دەستدرێژی بكرێتە سەر توركیا, وە چاویشمان لە خاكی هیچ وڵاتێكی دراوسێ نیە.
Back to top button