ناتەنیاهۆ: لە سەرخاكی عێراق رووبەڕووی ئێران دەبینەوە

دوای ئەوەی ژماەرەك كۆگای چەكی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران لە بەغدای پایتەختی عێراق تەیقینەوە, لە میانەی سەردانێ:ی ناتانیاهۆ بۆئۆكراینا بە ناراستەوخۆ رایگەیاند كە ئەوان كۆگاكانیان تەقاندووەتەوە ئەمرۆش جارێكی دیكە رایگەیاند كە ئەوان ئەو بارەگایانەی لە سوریا نوێنەرایەتی ئێران دەكات موشەك بارانكردووە.
بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی: ” لەپێناو پاراستنی سەروەری وڵاتەكەم هەموو شتێك دەكەم, رووبەروویان دەبمەوە بە تایبەت لە باكور بەرامبەر حزب ولا لە سوریا بەرامبەر ئێران و حزبولا, لە عێراقش دیسان بەرامبەر ئێران, چونكە ئێمە ئیسلامی توند رەو دەوریانداوین.
ناتەنیاهۆ گوتیش:”  سوپای ئیسرائیلم ئازادكردووە لە كوێ‌ پیلانگێڕی دژ بە وڵاتەكەمان هەبێت هێڕشی بكەنە سەر, لە رابردووش ئەو شوێنانەی  لە عێراق و سوریا كراونەتە ئامانج بارەگای ئێرانییەكان بووە”.
Back to top button