حیزبوڵا چاوەڕوانی وڵامی توندی ئێمە بکەن بۆ ئیسرائیل

 

شڕۆڤەکان زۆرن دەربارەی وڵام دانەوە چاوەڕوانکراوەکەی حیزب اڵلە لەسەر زێدەڕەویەکانی ئەم دواییانەی ئیسرائیل و ڕۆژی دوو شەممەی ڕابردوو نەسراڵلە لەبێش هەزاران کەس لە لایەنگرانی گوتی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندێکی حیزبەکەی لە دیمەشق و کەوتنە خوارەوەی دوو فڕۆکەی ئاراستەکراو لە لوبنان بـێ وڵام نابێت.

سەرچاوەیەکی نزیك لە حیزب اڵلە گوتی وڵامەکانمان لەسەر ئاستی هێرشەکان دەبیت و لەوانەیە پاش زیندووکردنەوەی یادی ئیمام موسی سەدر لە 31 ئـاب و یادی ڕۆژی محەرەم لە 10 و 11 ی ئەیلولی داهاتوو دەبێت بۆ ئەوەی ئاهەنگەکانمان بەر هێرشی ئیسرائیل نەکەوێت و دووریش نیە لەڕێگای فڕۆکە بێ فڕۆکەوان و فڕۆکە خۆکوژیەکان بێ یاخـود لە ڕێی دەریاوە بیت و ئەم هێرشانە ئەنجام دەدەین چونکە نەسراڵلە پەیمانی داوە.

سەرچاو : الجزیرە نیت

Back to top button