حكومه‌تی هه‌رێم بوونی بنكه‌ی سه‌ربازی ئیسرائیل له‌ هه‌رێمی كوردستان ره‌تده‌كاته‌وه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی میدیاكانی عێراق رایانگه‌یاند بوو كه‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای ئیسرائیل له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌، حكوومەتی هەرێم بوونی سەربازگەیەكی ئیسرائیلی لەهەولێر رەتدەكاتەوە و دەڵێت پڕوپاگەندەی سیاسیی بێ بەهایە.
لە راگەیەنراوێكدا جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، لە هەندێ كەناڵی میدیایی عێراقی ئیدیعای هەبوونی سەربازگەیەكی ئیسرائیلی لە هەولێر كراوە كە گوایە ژەنەڕالێكی ژن بەڕێوەی دەبات.
لەو رووەوە رایگەیاندووە، حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرلەبەری ئەم هەواڵە بێ بنەمایە رەتدەكاتەوە و پێمانوایە ئەمە تەنیا پروپاگەندەیەكی سیاسی بێ بەهایە و ئامانجی بەلاڕێدابردنی ڕاستییەكانە بۆ قازانج و دەستكەوتی شەخسی.

Back to top button