به‌ها ئه‌عره‌جی: لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له عادل عه‌بدولمه‌هدی عێراق رووبه‌ڕووی كێشه‌ی گه‌وره ده‌كاته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه كه له ئێستادا له په‌رله‌مانی عێراق به تایبه‌ت له لایه‌ن هاوپه‌یمانی سائیرون هه‌وڵده‌درێت كێشه بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی دروستبكرێت، بانكهێشتی په‌رله‌مان بكرێت به مه‌ه‌بتسی متمانه لێوه‌رگرتنه‌وه‌ی، سه‌ركرده‌یه‌كی عێراقیش رایده‌گه‌یه‌نێت متمانه له كابینه‌ی ئێستا وه‌ر بگیریێته‌وه كێشه‌ی گه‌وره دورست ده‌بێت.
به‌ها ئه‌عره‌جى له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له تویتێكیدا ده‌نوسێت: به داخه‌وه ئه‌وانه‌ى پلانى ئه‌وه داده‌نێن متمانه له‌حكومه‌ت وه‌ربگرنه‌وه له‌م بارودۆخه‌ى ئێستاى ناوچه‌كه‌دا، دنیا بینى سیاسى و شاره‌زایى بنیادنانى ده‌وڵه‌تیان نییه‌و به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه ناتوانن خوێندنه‌وه‌یان بۆ واقیع هه‌بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌یدا هاتووه:” هه‌نگاوه‌كانیانه ئێستا دژ به حكومه‌ت گیراونه‌ته به‌ر مه‌ترسیدارن به تایبه‌ت پرسی لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له‌حكومه‌ت ده‌مانخاته به‌رده‌م عیراقێكى پڕ ئاژاوه، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت لاوازه ئه‌وه بژارده‌ى خۆیانه”.
ئه‌و به‌ر پرسه‌ی عێراق پێشی وایه چاره‌سه‌ری حكومه‌تێكى لاواز به‌وه ده‌كرێت حكومه‌ته‌كه به‌هێز بكرێت ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ى گۆڕانكارى وزارى و ده‌ستكراوه‌یى سه‌رۆكى حكومه‌ته‌كه.