گوگل کارەساتەکەی ئاشکراکرد : مۆبایلی ئایفۆن تووشی هاککردنێکی مەترسیدار بۆتەوە

 

 

زۆرن ئەو خەڵکانەی هانا بۆ مۆبایلی ئەپڵ و ئامێرە ئەلیکرۆنیەکانی دەبەن بەوەی کە یەکێکە لە سەلامەترین ئامێر و لە هەموانیش زیاتر پارێزراوە لە هاککردن ، ئایا ئەم بابەتە ڕاستە ؟ هەندێ لە توێژەر و شارەزایانی ئاسایشی دەرەکی کۆمپانیای گوگڵ ئاشکرایان کرد کە ئۆپەراسیۆنێکی هاککردنی بێ ووێنە مۆبایلی ئایفۆنی گرتووتەوە و بەهەزاران بەکارهێنەر بونەتە قوربانی ئەم هێرشانە و پاشان بەرپرسانی ئاسایشی ئامێرەکانی کۆمپانیا توانیان ڕایگرن ؛

 

وردبینی ئۆپەراسیۆنەکانی هاککردن ئاماژە دەدەن کە ماوەی دوو ساڵ و نێوە ئەم حاڵەتە هەیە و کۆمەڵێك لە سایته ئەلیکترۆنیەکان بەشداربوونە لەم هاککردنە لەڕێگای داونڵۆدکردنی  هەندێ پرۆگرامی زیانبەخش لەسەر مۆبایلی ئایفۆن و تەنانەت نوێترین و پێشکەوتووترین ئامێری ئایفۆن لەم هاککردنە دەربازی نەبووە و شارەزایان چەندین گرفتی ئەمنیان لە سیستەمی بەکارخستنی ئەم مۆبایلە بەناوبانگە دۆزیەوە و دەستپێکی لە IOS10 تــا دەگاتە IOS12 ؛

 

سەرچاوە : سکای نیوز

Back to top button