ئەمریکا : نەوت هەڵگری ئادریان دەریا ١”گەمارۆی خرایە سەر ، ئامانجی گەیشتن بە سووریایە

 

 

ئەمریکا کەشتی نەوت هەڵگری ئادریان دەریا ١ ی کە هەڵگری ٢.١  ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی ئێرانە ، گەمارۆی خستە سەر، هاوکات وەزیری دەرەروەی ئەمریکا دەڵێت ئەو نەوت هەڵگرە لە ئێستادا بەرەوە کەنارەکانی ” تەرتووس ” ی سووریا لە رێ دایە .

 

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند  بەرپرسانی ئەمریکا لە بەر ئەوەی کەشتی ئادریان هەڵگری نەوتە بەرەوە سووریا حەساری دەخەنە سەر ، هاوکات  کاپتەنی ئەو نەوتهەڵگرە گەمارۆی خرایە سەر .

نەوت هەڵگری ( گریس١ ) ئێرانی

سیگال مەندلکر ، جێگری وەزیری خەزێنەی ئەمریکا لە بەشی تیرۆریزم و زانیاری ئابوریدا لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت : کەشتیەکی لەو شێوە کە هەڵگری نەوتی ئێرانە دەتوانێت بوواری ئابووری سوپای قودسی ئێران بە هێز بکات ، هەر بۆیەش هەر لایەن و وڵاتیک ئارمەتی دەری بێت دەکەوێتە ببەر هەڕەشەی ئەمریکاوە

Back to top button