چهكدارانی نهناسراولە نەینەوا 5 ئهندامی خێزانێکیان کوشت
لە گوندێکی سەر بە ناوچەی حەمام عەلیل ژومارەیەک چەکداری نەناسراو هێرشیان کردە سەر ماڵێک و 5کەس لە ئەمدامانی ئەو ماڵیان کوشتووە ، ئەم زانیاریە لە لایەن سەرچاوەیەکی ئەمنی پارێزگای نەینەوا پشتڕاست کراوەتەوە .
وەک سەرچاوەکە ئاماژەی پێدەدات کوژراوەکان لە باوک و دایک و سێ مناڵ پێکهاتوون و تەرمەکانیشیان لە ئیستادا لە پزیشکی دادی موسڵ ڕاگیراوە .
هاوکات زانیاریەکان باس لەوە دەکەن بەشێکی زۆر لە خێزانەکانی ناحیەی نەمروودی سەر بە قەزای حەزەر لە باشووری پارێزگای نەینەوا لە ترسی هەڕەشەکانی سەرلەنوێی داعش ماڵ و حاڵی خۆیان بە جێ هێشتووەو ئاورە بوونەوە .