تالیبان هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر قۆندووز
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/08/webste-qalb-wena-116.jpg)
چەکدارەکانی تالیبان تا ئێستا چەند باڵاخانەیەکی گرینگی شاری قۆندووز ، لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەفغانستانیاین خستۆتە ژێر دەستی خۆیان .ئەم هێرشە بۆتە هۆکاری هیوابڕاوی دانوستانەکانی ئاشتی نێوان نوێنەرانی ئەمریکا و تالیبان .
رۆژی شەممە هێزە چەکدارەکانی تالیبان لە چەند قۆڵەوە هێرشێکیان بۆ گرتنەوەی شاری قۆندووز دەست پێکرد و سوپای ئەفغانستانیش ڕووبەڕوویان وەستایەوە .
![](https://xwakurk.com////////////////wp-content/uploads/2019/08/41159274_401-300x169.png)
غوڵام ڕەبانی ، پارێزگاری پارێزگای قۆندووز دەڵێت : چەکدارانی تالیبان تا ئێستا چەند ناوەندێکی گرینگیان خستۆتە ژێر دەسەڵاتی خۆیان ، کە یەک لەوان ناوەندی بەرهەم هێنانی کارەبا و ناوەندی ڕاهێنانی سێیەمی پۆلیسە .
وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان دەڵێت : چەکدارانی تالیبان هێرشیان کردۆتە سەر نەخۆشخانەیەک و نەخۆشەکانیان بە بارمتە گرتووە ، هاوکات ڕێگای قۆندووز ، کابولیان داخستووە بۆ ئەوەی هێزی پشتیوانی سوپای ئەفغانستان نەتوانیط بگاتە فریای هێزەکانی نا وقۆندووز