بزانە بارزانی ئەمڕۆ پێشوازی لەكێ كردووە

خواكوڕك
 
ئەمرۆ یەكشەممە 4ـی 12ـی 2016 لە شاری هەولێر مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئەنەس عەبدە سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی سووریا و شاندێكی یاوەری كرد.
 
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەكە و عێراق و سووریا و دواپێشهاتە سیاسی و هاوكێشە تازەكان لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی تاوتوێ كرا.
 
هەروەها ڕۆشناییش خرایە سەر بارودۆخی شاری حەلەب بە تایبەت بارودۆخی نالەباری مرۆیی لەو شارەدا.
 
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە باس لە ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ و سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقی كرا لەبەرانبەر تیرۆریستان و ستاییشی هەوڵی سەرۆك بارزانی و هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرا لە پاراستنی پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی پارێزگای نەینەوا.
 
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا شاندی میوان سوپاسی سەرۆك بارزانیان كرد بۆ ئەو هاوكارییانەی لەبواری جیاجیادا پێشكەشی گەلی سووریای كردووە و هەر بەم بۆنەیشەوە دیاریی ڕێزلێنانی گەلی سووریایان پێشكەشی سەرۆك بارزانی كرد.
Back to top button