سوپای ئەمریكا له‌ ئیدلیب  هێرشی کردە سەر ئەلقاعیدە

 

 

 

لە باکووری پاریزگای ئیدلیب ژمارەیەک بەرپرسی ئەلقاعیدە کەوتنە بەر هیرشی مووشەکی ئەمریکا .

 

وەک وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ( پنتاگۆن ) ئاشکرای دەکات ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەکانی ئەمریکا ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئەلقاعیدەیان کردۆتە ئامانج کە لە ناوچەکانی باکووری پارێزگای ئیدلیب لە سووریا خۆیان حەشار دابوو

 

هەرلەم بارەوە كۆلۆنێل ئیرل براون، وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی ویلایەتە یەكگرتوەكان گووتی ، ئەم گرووپەی ئەڵقاعیدە ی کە کراونەتە ئامانج ماوەیەک بووە کاری تیرۆریستیان پەرە پێدابوو ، هاوکاتیش ئەم هێرشانە ژن و منداڵ و خەڵکی سڤیلیان کردۆتە ئامانجی خۆیان

Back to top button