واعزی : دیداریك نێوان روحانی و ترەمپ لە نیۆیۆرک نایەتە ئاراوە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/08/webste-qalb-wena-119.jpg)
ئاژانسی ” تەسنیم ” سەر بە ناوەندکانی لەشکری و ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە زمان بەرپرسی ئۆفیسی حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران دەنووسێت هیچ جۆرە چاوپێکەوتنێک لە نێوان ڕوحانی و ترەمپ لە نیۆیۆرک نایەتە ئاراوە ، ئامادە کاریەک لەم بارەوە نەکراوە ، بەڵام هەندێک کەس بە هەڵە لێکدانەوەیان بۆ قسەکانی روحانی کردووە .
مەحمود واعزی بە ئاماژە بە قسەکانی هەفتەی پێشووی روحانی گووتی قسەکانی رووحانی بۆ ئەگەری دانوستان لە گەڵ ترەمپ تەنیا بۆ بەرز ڕاگرتنی هێزی خۆڕاگری ئێران بووە ، لە هەمانکاتدا نیشان لەوەیە حکومەت لە هەوڵی چارەسەری کێشەکانی ژاینی رۆژانەی خەڵک دا .