داعش چێڵی مینڕێژکراویشی بەکار هێنا
سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن ، داعش بە تاکتیکی نوێیە بەردەوامە لە کردەوەئ تیرۆریستی ، بە جۆرێک کە ئەمڕۆ چەکدارانی داعش بە مینڕێژکردنی دووچێل توانیویانە گوندێکی کشت و کاڵی لە پارێزگای دیالە بتەقێننەوە .
میدیا عێراقیەکان ڕایانگەیاندووە داعش پشتێنەی مینڕێژکراوی لە چێڵەکان بەستووە و ڕەوانەی شوێنی دیاری کراوی کردوون ، کاتێک چێڵەکان چوونەتە ناو گوندی ئیسلاح لە ڕێی ئامێری تایبەتەوە تەوقاندوویاننەوە .
گوندی “ئیسلاح” دەکەوێتە ناحیهی جهلهولا، لە دووری 70 كیلۆمهتر له باكووری رۆژههڵاتی شاری بهعقوبهی سهنتهری پارێزگای دیاله دوورە .