كێشانی 20 جگه‌ره له ڕۆژێكدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ستی بینین هه‌یه
توێژینه‌وه‌یه‌كی تازەی ئه‌مریكی باسی له زیانه‌كانی جگه‌ره‌كێشان كردووه و ئاشکرای کردووە ئه‌و كه‌سانه‌ی له ڕوژێكدا 20 جگه‌ره ده‌كێشن، ئه‌وا تووشی حاڵه‌تێك ده‌بن كه به ئه‌سته‌م ڕه‌نگه‌كان له یه‌كتری جیا ده‌كه‌نه‌وه.
ڕوژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یل)ی به‌ریتانی توێژینه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه كه له زانكۆی (روتجرز) ئه‌نجام دراوه، له توێژینه‌وه‌كه هاتووه جیاوازیی كه‌سی جگه‌ره‌كێش له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ی جگه‌ره ناكێشێت، ئه‌وه‌یه كه كه‌سی جگه‌ره‌كێش هه‌ستی بینینی لاواز ده‌بێـت و توانای جیاكردنه‌وه‌ی ڕه‌نگه‌كانی كه‌متر ده‌بێت.
توێژه‌ران له زانكۆی (روتجرز) پێیان وایه كه له پێكهاته‌ی جگه‌ره‌دا مادده‌یه‌كی كیمیایی هه‌یه كه زیانی بۆ سه‌ر ده‌ماره‌كانی چاو هه‌یه.