ئایا نینۆك کرتاندن به‌ ددان زیانی هه‌یه‌؟

نینۆک کرتاندن له‌و نه‌ریته‌ خه‌راپانه‌یه‌ که‌ ته‌نیا زیانی بۆ ته‌ندرووستی نییه‌ به‌ڵکوو زیانی مه‌ترسیداریشی هه‌یه‌ و زووتر تووشی په‌تا ده‌بیت له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ به‌کتریا و ڤایرۆسه‌کان له‌ نینۆکه‌وه‌ بۆ ده‌م ده‌گوازرێته‌وه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گرنگترین مه‌ترسییه‌ ته‌ندرووستییه‌کانی نینۆک خواردن بریتییه‌ له‌:
وا ده‌کات نینۆکه‌کانت به‌ شێوه‌یه‌کی ناڕێک و ناسرووشتی بڕوێته‌وه‌ و شێوه‌ی ناشیرین ده‌بێت.

زه‌رده‌خه‌نه‌کانت تێک ده‌دات به‌و پێیه‌ی ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆی شکاندنی ددانه‌کانت و له‌ گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی کاتدا گرفتی شه‌ویلگه‌کان درووست ده‌کات.

تووشی نه‌خۆشیت ده‌کات به‌و پێیه‌ی ده‌ست و نینۆک شوێنی کۆبوونه‌وه‌ی میکرۆبه‌.

نینۆک کرتاندن زیان به‌ نینۆک و شانه‌کانی ده‌وری ده‌گه‌ێنێت و زیاتر نینۆکه‌که‌ ده‌چه‌قێنێته‌ گۆشته‌که‌وه‌.

ده‌بێته‌ هۆی گرفتی لێوه‌کان و تێکدانی ڕه‌گی ددان و هه‌وکردنی ده‌م و برین.

Back to top button