زێدان دوو بۆمب ئاشکرا ئەکات

زەینەدین زێدانی راھێنەری یانەی ریاڵ مەدرید لە میانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی ئینریکی کرد بە ھۆکاری کۆچی دوایی کچەکەیەوە.

زێدان ئاشکرای کرد کە یاری داھاتوومان دژ بە یانەی ڤیا ریاڵە و ھەوڵی تەواو ئەدەین بۆ سەرکەوتن، زێدان ئەوەشی وت کە ھازارد ناتوانێت بەشدار بێت لە یارییەکەدا.

دەربارەی ناڤاس زێدان رایگەیاند کە بە ھیچ شێوەیەک باسی بابەتی رۆشتنی ناڤاس ناکەم و پێم خۆشە بەردەوام بێت لەگەڵ یانەکە بۆ سبەی بێت یان داھاتوو.

زێدان لەکۆتایی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا ئاماژەی بەوە کرد کە یانەکەی لەم دوو بۆ سێ رۆژەی کۆتاییدا گرێبەستێک یان دوو فرێبەست یەکلایی ئەکاتەوە پێش داخستنی بازاڕی کڕین و فرۆشتنی یاریزانان.

Back to top button