سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌

سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، به‌بۆنه‌ی یه‌کی موحه‌ڕم، سه‌ری ساڵی تازه‌ی کۆچییه‌وه‌ په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسڵمان كرد ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌بۆنه‌ی یه‌کی موحه‌ڕم، سه‌ری ساڵی تازه‌ی کۆچییه‌وه‌، به‌گه‌رمی پیرۆزبایی له‌ هه‌موو موسڵمانان له‌ هه‌رێمی کو دستان و عێراق و‌ جیهان ده‌که‌ین.

هیوادارین ساڵی خێر و‌ خۆشی بێت و ئاشته‌وایی و ئارامی و ساقامگیری باڵ به‌سه‌ر ته‌واوی مرۆڤایه‌تیدا بکێشێت.

له‌م بۆنه‌یه‌دا دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ هه‌رێمی کوردستان بۆ هه‌موو پێکهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌یییه‌کانی وه‌ک هه‌میشه‌ لانه‌ی پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی و ته‌بایی ده‌مێنێته‌وه‌ و پارێزگاری له‌و کولتووره‌ و له ته‌واوی‌ به‌ها مرۆییه‌کان ده‌کات.
دووباره‌ ئه‌م یاده‌ له‌ هه‌مووان پیرۆز بێت.

سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان
١ی موحەرەمی 1441ی كۆچی
٣١/٨/٢٠١٩

Back to top button