فائیق شێخ عەلی: حەنان فەتلاوی له‌ به‌یروت كاری “لەشفرۆش” ـی كردووه

فائیق شێخ عەلی پارێزەر و کەسایەتیی سیاسیی لیبراڵ، ئەمینداری گشتیی حزبی گەل بۆ چاکسازی و ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانیی مەدەنی و دیموکراسی، ماوه‌ی دوو ڕۆژه‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌خۆیه‌وه‌ سه‌رقالكردووه‌ به‌هۆی بوونی به‌ڵگه‌ی ئابرۆبه‌رانه‌ی حه‌نان فه‌تلاوی له‌ به‌یروت،

فائیق شێخ عەلی، پەرلەمانتاری عێراق لە ژمارەیەك تویتدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، حەنان فەتلاوی، سەرۆکی بزووتنەوەی ئیرادەی بە “لەشفرۆش”وەسف کردووە و تۆمەتباری کردووە بەوەی ”چەندین کەسی ناردووەتە لام بۆ بێدەنگکردنم“.

فائیق شێخ عەلی هەروەها رایگەیاندووە، کە ئاشکرای دەکات، حەنان فەتلاوی سەرۆکی بزووتنەوەی ئیرادە لەگەڵ کێ کردەوە ئابڕووبەرەکە دەکات و لەمبارەیەشەوە دەڵێت: ”پێتان رادەگەیەنم، کە لەگەڵ کێ لە بەیروت دەمێنێتەوە“.

عەشیرەتی ئال فەتەلە، کە عەشیرەتی حەنان فەتلاوییە، لە بەیاننامەیەکدا داوای سەندنەوەی متمانەی لە فائیق شێخ عەلی کردووە و هەڕەشەی چارەسەرکردنی کێشەکەی بە شێوەی عەشایری کردووە، ”بۆ ئەوەی دەست بکەین بە رێکارە یاسایی و عەشائیرییەکان لە دژی“.

 

Back to top button