کەمپێکی ئاوارەکان لە شرگات بەر هێرشێکی چەکداری دەکەوێ

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ یەك شەممە ڕایگەیاند کۆمەڵە چەکدارێك بە نارنجۆکی دەستی هێرشیان کردووتە سەر کەمپێکی ئاوارەکان لە قەزای شرگات لە پارێزگای سەلاح الدین کە 320 کیلۆ مەتر دوورە لە بەغدای پایتەخت.

ئەم هێرشە پاش ئەوە هات کە چەند خێزانێکیان بۆ ئەم کەمپە هێناوە لە کەمپەکانی پارێزگای موسل و هێزە عێراقیەکان گەمارۆی شوێنی ڕووداوەکەی دا و هیچ حاڵەتێکی برینداری یاخود گیان لە دەست دان تۆمار نەکراوە.

سەرچاوە : الغـد بریس

 

Back to top button