شاندێكی باڵای گۆڕان گهیشته مهكتهبی سیاسی پارتی
شاندێکی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی رێکخەری گشتی بزووتنەوەکە سەردانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام دەکات و کۆمەڵێک پرس تاوتوێ دەکەن.
كهمێك پێش ئێستا، شاندێکی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی عومەری سەید عەلی، رێکخەری گشتی ئەو بزووتنەوەیە لە پیرمام لەگەڵ شاندی مەکتەبی سیاسی پارتی کۆ دەبنەوە و لەبارەی پڕکردنەوەی پۆستەکانی ئەو بزووتنەوەیە لە حکوومەت و چاکسازی گفتوگۆ دەکەن.
ماڵپەڕی فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان ئاشکرای کردووە، شاندی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرۆكایەتی عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، سەردانی هاوینەهەواری پیرمام دەكات و لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لەگەڵ وەفدی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبێتەوە.