لە ویلایەتی تیکساس 5 کەس بە هۆی دەستدرێـژی گولە کوژران

ئەمڕۆ یەك شەممە بەلایەنی کەم پێنج کەس کوژران بەهۆی دەستدرێژی گولە لە ڕۆژئاوای ویلایەتی تیکساسی ئەمریکا و نزیکەی 21 کەس بریندار بوون بە گوتەی وتەبێژی پۆلیسی شاری ئۆدیسا.

لە لای خۆیەوە پارێزگاری شاری میدلاندی نزیك لەم شارە گوتی سێ لە پیاوانی پۆلیس بریندار بووینە و کەسە تەقەکەرەکە گەنجێکی سپی پێستە و لە سیەکانی تەمەنی دابوو و لەو ڕووداوە کوژراوە.

سەرچاوە : الشرق الاوسط

 

Back to top button