عەلی عەونی : وڵامـێكی جه‌رگبـڕی ئاراسته‌ی دباشان كرد

ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە توندی وەڵامی پەیج و ماڵپەڕ و هەندێک لاپەڕەی گرووپەکانی سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەداتەوە کە لە بنەڕەتدا بۆ شەڕی باڵباڵێنی حزبەکە و گەورەنیشاندانی هەندێك بەرپرسی تازە پێڕاگەیشتووی حزبەکە درووست کراون.

عەلی عەونی، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی  ڕایگەیاند: 31ـی ئاب دەرهاویشتەی مامەڵەی خراپ و غرووری ناوەڕۆك بەتاڵی یەكێتی بوو، 75٪ی دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان لە دەستی یەكێتی بوو، تەنیا 25٪ی دەسەڵات لای پارتی بوو، ئەوەش یەكێتی غروور كرد كە شەڕی ناوخۆ هەڵگیرسێنێت، لە كێشەیەكی بچووك لە ڕانییەوە بچێت پەلاماری بارەگاكانی پارتی لە كەلار و دەربەندیخان بدات“.

ئەوەشی خستە ڕوو، شەڕی پارتی لەپێناو پاراستنی ئەو گەرەنتییە نێودەوڵەتییە بوو كە بۆ هەرێم دروست ببوو، ئەو كاتەش هێزی عێراق هات، ”ئەمریكا، ئەورووپا و فەرەنسا بەجواب نەهاتن“، چونكە یەكێتی هێزی ئێرانی هێنابوو، شەڕەكە لەسەر ئەوەبوو كە ئایا هەرێم دەمێنێتەوە و لەلایەن هێزە نێودەوڵەتییەوە دەپارێزرێت، یان دەبێتە جێی ئێران؟ ئێمە پیسمان بە گڵاو دەركرد، بەڵام یەكێتی ئەو كەركووكە نازدارەی دایە دەست حەشدی شەعبی و حەسەن پلایس، ئێستاش پێیان دەرناكرێت و گارەگار و هاوار هاورایانە.

عەونی جەختیشی كردەوە كە لە مێژوودا هەمیشە كورد کراوەتە جاشی داگیركەر، بەڵام بۆ یەكەمجار لە مێژوودا، كورد وڵاتی سەردەست و داگیركەری كردە جاشی خۆی، دەرئەنجامی 31 ئاب كوردستانێكی ئاوەدان و هەولێرە، دەرئەنجامی ١٦ی ئۆكتۆبەریش دیارە.

ڕۆژی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017، کەرکووک کەوتە ژێر دەستی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و ھێزەکانی عێراق، دواتر ھەریەک لە کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی و شێخ جەعفەر مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و فەرماندەی یەکەی 70ـی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئاشکرایان کرد، کە گرووپێکی نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمەدا بەرپرسیارن و ڕێککەوتنی ژێربەژێریان لەگەڵ میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و ھێزەکانی عێراق کردووە و بەو ھۆیەوە سەدان پێشمەرگە و ھاووڵاتی شەھید و بریندار بوون و نزیکەی 200 ھەزار کەسیش ئاوارە بوون.

 

Back to top button