وەزارەتی كشتوكاڵ: بڕیاری قەدەغەكردنی ھاوردەی تەماتە بۆ ھەرێمی كوردستان دەچێتە واری جێبەجێكردنەوە

بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی ھەرێمی كوردستان لە ئەمڕۆوە 1ی 9ی 2019 ھاوردەكردنی تەماتە بۆ ھەرێمی كوردستان قەدەغە دەكرێت.

لە نووسراوەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ ھاتووە: “پاڵپشت بە یاسای پاراستن و پێشخستنی بەروبوومی كشتوكاڵی ژمارە (4)ی ساڵی 2008 و پاڵپشت بە نووسراوی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 6547 لە 22/10/2014 تایبەت بە پاراستنی بەرھەمی خۆماڵی. دوا بەدوای نووسراومان بە ژمارە 1593 لە 27/3/2019 بە مەبەستی پاراستنی بەرھەمی خۆماڵی بڕیارماندا بە قەدەغەكردنی ھاوردەكردنی تەماتە لە دەرەوەی وڵات لە رێكەوتی 1/9/2019 بۆ ماوەیەكی نادیار.

دەقی نووسراوی وەزارەتی كشتوكاڵ

Back to top button