ڤیدیۆ: سەرتاپای رۆژئاوای كوردستان بووە ئاڵا لەدژی پەیەدە

خواكوڕك
پاش سوتاندنی ئاڵای كوردستان لەلایان پەیەدەوە خەڵكی عامودا و قامشلۆ هەموو شەقامەكانیان بە ئاڵای كوردستان داپۆشی و بەدروشمی ” بارزانیە بارزانیە” وەڵامی ئاڵا سوتاندنی پەیەدە دەدەنەوە.
 
پاش ئەوەی لە عامودا هێزەكانی ئاسایشی پەیەدە هێرشیان كردە سەر خەڵكی رۆژئاوای كوردستان و ئاڵای كوردستانیان سوتاند، لە قامشلۆ خەڵك رژانە سەر شەقامەكان و بەئاڵای كوردستان و دروشمی بارزانینە بازانینە وەڵامی پەیەدەیان دایەوە،
 
شایانی باسە دوێنی بارزانی لەپەیامێكدا لەبارەی سوتاندنی ئاڵای كوردستان و هێرش كردنە سەر گەلی كوردستان لە رۆژئاوای كوردستان گوتی سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی خەڵكی خۆڕاگری شاری عامودا دەكەم، كە بەرگریكاری ڕەسەنایەتی و نیشتیمانپەروەری و بەها بەرزەكانی گەلی كوردستانن. دەستخۆشیتان لێ دەكەم كە بە پشوودرێژی و بەرخودانتان ئاڵای كوردستان دەپارێزن كە ئاڵای خوێنی شەهیدان و هێمای پێكەوەژیان و ئاشتیخوازییە، لەبەشێكی تری پامەكەی دا گوتی، لەوە دڵنیاتان دەكەمەوە كە ڕێچكەی نیشتیمانپەروەری و گیانی كوردایەتی و ڕەسەنایەتی سەردەكەوێت و شەرمەزاری بۆ ئەوانە دەمێنێتەوە كە ئاڵای كوردستان دەسووتێنن و گەنج و لاوی كورد ئەشكەنجە و ئازار دەدەن و، دواجار باجی ئەو تاوانانەیان هەر دەدەن.
Back to top button